- دەربارە -

قورئان خوێن رعد محمد عبدالرحمن صالح له دایکبوی ساڵی 1991 زاینی له شاری کەرکوک ـ عیراق،
هەر له منداڵییەوە گوێبیستی قورئانی پیرۆز بووە بە دەنگی قورئان خوێنه میسڕییەکان و لەگەڵ دەنگه خۆشەکانیان گەورە بوو به تایبەت شێخ محمد صديق منشاوی و شێخ عبدالباسط عبدالصمد خوا لێیان خۆش بێت.
له تەمەنی منداڵی بەشداری چەندەها پێشبڕکێی تایبەت به قورئان کردوە و زۆر جارش پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
له سەرەتای گەنجێتی له ساڵی 2007 که تەمەنی 15 ساڵ بوو بو بە پێشنوێژ له (مزگەوتی ئیمامی شافعی)له شاری کەرکوک تا ئێستاش بەردەوامه له پێشنوێژی لەو مزگەوته.

ئیجازەی قورئانی پیرۆزی بەدەست هێناوە به خوێندنەوەی عاصم بە هەردوو ڕێگایەوە حفص و شعبة عن عاصم ، دەرچوی پەیمانگەی ئیسلامییه (پەیمانگەی پێشنوێژ و وتارخوێنەکان ) له شاری کەرکوک.
هەروەها بەشداری کردوە له چەندەها چالاکی و ئاهەنگی دەرچونی قورئان خوێنان له ناو وڵات و دەرەوەی وڵاتیش.
پێشنوێژی کردوە له ژمارەیه زۆر له مزگەوتەکان لەوانه له شاری مککه و له شاری جدە له سعودیه هەروەها له وڵاتی ئیمارات که له یەکێ له گەورەترین و بەناوبانگترین مزگەوتەکانی جیهان (مزگەوتی شێخ زاید الکبیر له ابوظبي) میوانداری کرا بۆ پێشنوێژی بۆ مانگی ڕەمەزان.
هەروەها پێشنوێژە له مزگەوتی احمد الحبای له دوبەی (تەنها بۆ مانگی ڕەمەزان)
زۆرێک له سورەتەکانی قورئان تۆمارکراون پێشنوێژێکانی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک، مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی، مزگەوتی احمد الحبای لە دوبەی.
خوای گەورە لێی قبوڵ بکات و پلەی بەرز بکات له دونیا و دواڕۆژ.

داگرتنی ئەم دەنگە